وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگادارین کە کورتهێنان هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە و وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم لە هەوڵدان ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی رایگەیاند، حکومەت خۆی بە بەرپرس دەزانێت لەو دۆخە داراییەی بەسەر خەڵکدا هاتووە، هەوڵدەدات هەرچی زووە چارەسەر بۆ بابەتەکە بدۆزێتەوە.
وتیشی:” بەڵام خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە پێشتر قەیرانی زۆر گەورەتر رووبەروومان بووەتەوە بەسەریدا زاڵبووین، ئەمەش تێدەپەڕێنین”.
وتیشی: ئێستاش کە کورتهێنان هەیە لەسەر ئێمە ئەرکە کە دۆخی دارایی خەڵکی کوردستان باشبکرێت بەردەوامبین لە دابەشکردنی مووچە و وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم لە هەوڵدان ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت”.