جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلانیان هەیە کە هەیە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بەیەکەوە ببەستینەوە. گەشتیاران دەبەینە نێو کێڵگەی جوتیاران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.
قوباد تاڵهبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: (گەشتوکاڵ) وشەیەکی نوێی زمانی کوردییە و لە (agrotourism)ی ئینگلیزییەوە وەرمانگرتووە! مەبەستمانە و پلانمان هەیە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بەیەکەوە ببەستینەوە.
دەشڵێت:”گەشتیاران دەبەینە نێو کێڵگەی جوتیاران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، تا هەم چێژ لە جوانی سروشتی کوردستان ببینن و هەم بەروبوومی ئۆرگانی ئەو کێڵگانە بکڕن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە:”لە یەک کاتدا پشتیوانی جوتیاران دەبین و پەرە بە کەرتی گەشتوگوزاریش دەدەین.”