نووسینگەی ڕاگەیاندنی سیستانی یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی گەورە مەرجەعی شیعەکان ، عەلی سیستانی لە شاری ئەلنەجەف ڕایگەیاند کە سبەی دووشەممە درێژەی مانگی پیرۆزی زولقیدەیە و ڕۆژی سێشەممەش کەدەکاتە (20/6/2023 ز) یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی زولحیجەیە بۆ ساڵی 1444ی کۆچی ، و ڕۆژی ٥ شەممەی داهاتوو کەدەکاتە 29/6/2023 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.