ئەوقافی هەرێم جەژنی قوربان دیاری دەكات



دوابەدوای دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەلایەن سعودیەوە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەڵێت: “هاوشێوەی سعودیە لە هەرێمی كوردستانیش 28ی حوزەیران دەبێت بە جەژن”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بڕیاردان لە جەژنی قوربان وەكو جەژنی ڕەمەزان نییە تاوەكو لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم كۆببێتەوە و بڕیار بدات، بەهۆی ئەوەی مەوسیمی حەج و وەستانی حاجییان لە عەرەفە هەیە، بۆیە سعودیە بڕیار لە بینینی هیلالی مانگ و دیاری كردنی جەژنی قوربان دەدات.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی سعودیە بینینی مانگی ڕاگەیاند و ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو 28ی حوزەیرانی وەك جەژنی قوربان دیاری كرد، بۆیە لە هەرێمی كوردستانیش ئەو ڕۆژە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

لە ئایینی ئیسلامدا دوو جەژنی فەرمی هەیە، كە جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربانن، كە لە هەرێمی كوردستان جەژنی ڕەمەزان 3 ڕۆژ و جەژنی قوربان 4 ڕۆژە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، دادگای باڵای سعودیە ڕایگەیاند، كە هیلالی مانگی زیلحیجە بینراوە و بەو هۆیەوە ڕۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو دەبێتە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە و ڕۆژی چوار شەممە 28ی حوزەیران دەبێتە جەژنی قوربان.

ئەو حاجییەی لە سعودیە جەڵدە لێیدا نەشتەرگەری بۆ كرا
پێت ئەو حاجییەی لە سعودیە جەڵدە لێیدا نەشتەرگەری بۆ كرا
عێراق موڵەتی گەڕان بەدوای غاز  ڕادەگەیەنێت
دوات عێراق موڵەتی گەڕان بەدوای غاز ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر