باندێك بە ٥٧٠ هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکران



پۆلیسی دهۆك دەستگیرکردنی باندێكی بە ٥٧٠ هەزار دۆلاری ساختەوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باندێکی چوار کەسییان دەستگیرکرد کە ٥٧٠ هەزار دۆلاریان ساختە کردووە و ویستوویانە لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.

ڕوونیشیکردەوە باندەکە لە چوار کەس پێکهاتووە کە یەکێکیان ژنە و سەرجەمیشیان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن.

هێمن سلێمان ڕاشیگەیاند، باندەکە بە گەورەترین باندی ساختەکاریی دادەنرێت کە تا ئێستا لە دهۆك دەستگیرکرابن.

کارگەیەکی نوێی شیرەمەنی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
پێشت کارگەیەکی نوێی شیرەمەنی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
پۆلیسی دارستان: ئاگرەکەی قەرەداغ بەمەبەست بووە
دواتر پۆلیسی دارستان: ئاگرەکەی قەرەداغ بەمەبەست بووە
ەیوەندیدار