پۆلیسی دارستان: ئاگرەکەی قەرەداغ بەمەبەست بووە



ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، کەسانی نەناسراو ئاگریان لە دەغڵودانی ناوچەی قەرەداغی سلێمانی بەرداوە و بەهۆیەوە نزیکەی ١٠ دۆنم سووتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،کاتژمێر ١:٢٠ خولەکی شەوی ١٦/٦ لە چوار شوێنی جیاوازدا لەماوەی نیو کاتژمێر ئاگر لە دەغڵودان و پاوانی قەرەداغ بەردرا .

ڕوونیشیکردەوە کە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بەهاوکاری هاووڵاتییانی گوندەکە و پۆلیسی بەرگری شارستانی قەرەداغ توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت .

بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ۱۰ دۆنم پوش و پاوان و دەغڵودانی هاووڵاتییان سووتا .

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاشکراشیکرد، پاش کۆتاییهاتنی ئاگرەکە و گەڕان و لێکۆڵینەوەی ورد دەرکەوت ئاگرەکان بەمەبەست بوون و چەندین ئامێرو پاتری بۆ هەڵگیرسانی ئاگرەکان بەکارهێنراون.

ڕاشیگەیاند پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامن.

باندێك بە ٥٧٠ هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکران
پێشت باندێك بە ٥٧٠ هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکران
دواتر لەبەردەم دادگادا تەقە لە هاووڵاتییەك کرا
ەیوەندیدار