بە هۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە ٢٢ گەشتیاری عێراقی بوونە قوربانی



لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکارانی عیراق لە ئێران، ٢٣ کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، لە رێگای نەیشابوور پاسێکی زیارەتکارانی عێراق خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا و وەرگەڕاوە.

لە رووداوەکەدا سێ گەشتیاری عێراقی و هاووڵاتییەکی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

روونیشیکردەوە کە هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئۆتۆمبێلێک لەناکاو ئاڕاستەی خۆی گۆڕیوە و بە هۆیەوە پاسەکە وەرگەڕاوە.

پێشت لەبەردەم دادگادا تەقە لە هاووڵاتییەك کرا
چارەسەری کێشەی بێئاوی هەولێر دەکرێت
دواتر چارەسەری کێشەی بێئاوی هەولێر دەکرێت
ەیوەندیدار