ئەم حەوت لایەنە مافیان هەیە تانە لە یاسای بودجە بدەن



شارەزایەکی یاسایی ڕایدەگەیەنێت، حەوت لایەن بۆیان هەیە تانە لە یاسای بودجەی عێراق بدەن کە یەکێکیان سەرۆکایەتی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.

عەلی تەمیمی، شارەزای یاسایی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕایگەیاند، دوای دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجە، یاساکە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ڕەوانە کرا، بۆ ئەوەی بە پێی ماددەی ٧٣ی دەستوور پەسەندی بکات.

ڕوونیشیکردەوە دوای تێپەڕبوونی ١٥ رۆژ بەسەر گەیشتنی یاساکە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، یاساکە بە پەسەندکراو دادەنرێت.

تەمیمی ڕاشیگەیاند، حەوت لایەن مافیان هەیە تانە لە یاسای بودجە بدەن، ئەوانیش سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆکایەتی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکان، پارێزگارەکان و دەستە سەربەخۆکانن.

پێشتر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی دابوو بە تانەدان لە بودجە، ئەگەر هاتوو پەرلەمان گۆڕانکاریی زۆر لە یاساکەدا بکات.

لای خۆشیەوە موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، پێموایە ئەگەر حکومەت تانە لە یاسای بودجە بدات، دادگای فیدراڵی پشتگیری بکات.

یانەکانی خولی پریمەرلیگ و بۆندسلیگا تۆماسیان دەوێت
پێشت یانەکانی خولی پریمەرلیگ و بۆندسلیگا تۆماسیان دەوێت
مووچەی مانگی پێنجی تەندروستی دابەشدەکرێت
دواتر مووچەی مانگی پێنجی تەندروستی دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار