مووچەی مانگی پێنجی تەندروستی دابەشدەکرێت



ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنجی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی ٣٥٠ ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

حکومەتی عێراق لە ١٦ی ئەم مانگە ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد، ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوبووەتەوە، ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری ٣٥٠ ملیار دینار کورتهێنانی بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەیە.

وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران لە هەوڵدان تا کێشەی کورتهێنانی پارەی مووچەخۆران چارەسەربکرێت و پێش جەژن سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەربگرن.

بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک بۆ ناردنی ٤٠٠ ملیاری دیکە لە عێراقەوە نییە، مووچەخۆرانیش دڵنیانین لە وەرگرتنی مووچەکانیان پێش جەژنی قوربان.

ئەم حەوت لایەنە مافیان هەیە تانە لە یاسای بودجە بدەن
پێت ئەم حەوت لایەنە مافیان هەیە تانە لە یاسای بودجە بدەن
دوو کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون
دوات دوو کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون
پەیوەنیدر