دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ کەس دەرکردووە کە ١٩ وەزیر و ٩٣ پلە تایبەتیان لەنێودایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە تا نیسانی ئەمساڵ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ کەس دەرکراوە کە لە دۆسیەی گەندەڵییەوە تێوەگلاون.
ڕوونیشیکردەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٩ وەزیر و کەسانی بە پلەی وەزیر و ٩٣ کەسی دیکەی پلە تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی دەرچووە و ٣٦٪ی فەرمانەکانی دەستگیرکردن جێبەجێکراون.
حەنون جەختیشیکردەوە لەوەی دەستەکەیان دەزگایەکی سەربەخۆیە و بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە هەیە.