تاڵیبان رۆژی كشانه‌وه‌ی دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكای له‌ وڵاته‌کەی کردە پشوو



حکومەتی کابوڵ لە ئەفغانستان ئەو رۆژەی دوایین سەربازی بیانی وڵاتەکەی جێهێشت، وەک پشووی نیشتمانیی ناساند.

نووسینگەی حکوومەتی کاتیی تاڵیبان بڵاویکردووه‌تەوە، ٣١ی ئاب كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی دوایین سه‌ربازی بیانی له‌ ئه‌فغانستان و رۆژی كۆتاییهاتنی داگیركاریی ئەفغانستانه‌، وەک پشووی نیشتمانیی لە سەرتاسەری وڵاتدا ناسێندرا.

دوای ئه‌وه‌ دانوستانەكانی ئاشتی له‌ نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، ململانێکانی نێوان لایەنەکان لە هاوینی ٢٠٢١دا تاویان سه‌ند و تاڵیبان دەستیکرد بە کۆنترۆڵکردنی یه‌ك له‌دوای یه‌کی شارەکانی ئەفغانستان و لەو کاتەشدا هێزه‌ بیانییەکان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆدا له‌ ئه‌فغانستان بوون، سەربازەکانیان کشاندەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمریکا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١دا لە ئەفغانستان بوو،رۆژی٣١ی ئابی ٢٠٢١دا کۆتایی بە کشانەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە هێنا و کۆتا سەربازی لەو وڵاتە کشاندەوە.

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زیاتر لە ١١٠ وەزیر و پلە تایبەت دەرچووە
پێشت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زیاتر لە ١١٠ وەزیر و پلە تایبەت دەرچووە
خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا تینوێتی دەشکێنێت
دواتر خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا تینوێتی دەشکێنێت
پەیوەندیدار