دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٠ ) تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەئاماری کاروچالاکییەکانی خۆیدا ئاشکرایکرد لە ماوەی ( سێ ) مانگدا ( ١٠ ) کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون،
لەڕاگەیاندەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم دا هاتووە ،لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سەقامگیربونی دۆخی ئابوری هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوە و بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، تەنها لەماوەی مانگەکانی ( ٥,٤,٣ ی ٢٠٢٣ ) توانیویانە ( ١٠ ) تۆمەتبار دەستگیربکەن ، کە پێکهاتوون لە سێ بازرگان و حەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر ، هەروەها زۆرترین ئەو ماددانەی بەکاریان هێناوە لە جۆری ( حەشیش و کریستاڵ )ن ،
تۆمەتبارەکانیش دانیشتوی ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن و لە نەتەوەی کورد و عەرەبن ، یەکێک لەتۆمەتبارەکان ژنە .
هاوکات ئاماژەی بەوە\سدا سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەکانی ( ٢٦ و ٣٠ ) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .