عێراق سەرجەم قەرزەکانی بەئێران دایەوە



وەزیری کارەبای عێراق ، سەرجەم قەرزەکانی ئێرانمان لەبواری کارەبادا دایەوە.

زیاد فادڵ، لەبەیاننامەیەکدا بۆ کەناڵە عێراقییەکان ڕایگەیاند،  سەرجەم ئەو بڕە پارانەی کەقەرزی ئێران بوو لەسەر عێراق لەبواری دابینکردنی غاز بۆ ویستگەکانی کارەبا ئەمڕۆ درایەوە و هیچ بڕە پارەیەکی قەرزی ئێرانمان لەسەر نەماوە.

 

وەزیری کارەبا ئەوەشی راگەیاند، “لە ئێستادا وڵاتەکەی 24 هەزار مێگاوات بەرهەم دەهێنێت، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 22% زیادیکردووە و هۆکاری ئەم هەموو پشێوییەی کەرتی کارەبای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ بێ پلانی  20 ساڵ لەمەوبەر ، هاوکات وتیشی ، دوو پلانی بەپەلە و ستراتیجیمان داڕشتووە بۆ چارەسەرکردنی کارەبا و سودوەرگرتن لە هەموو یەکەکانی بەرهەمهێنان،

وەزیری کارەبا جەختی لەوە کردەوە کە “دەستەبەرکردنی وزە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر پێویستی بە بەرهەمهێنانی 34 هەزار مێگاوات هەیە لە ڕۆژێکدا بەڵام لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی ئەو بڕەمان نییە و پلانی تۆکمەمان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرانسەری عێراق دابین بکەین”.

مستەفا چاوڕەش دەربارەی دواین مۆڵەتی ئەمریكا بۆ هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات
پێت مستەفا چاوڕەش دەربارەی دواین مۆڵەتی ئەمریكا بۆ هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات
تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا
دوات تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا
پەیوەنیدر