ئەمریکا؛ لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس دزرا



لە ئەنجامی هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا لە ویلایەتەکانی ئۆریگۆن و لویزیانای ئەمریکا زانیاریی ناسنامەی زیاتر لە سێ ملیۆن کەس دزرا.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی CNN، دەسەڵاتداران رایانگەیاندووە؛ داتای مۆڵەتی شۆفێری یان ناسنامەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ویلایەتەکانی ئۆریگۆن و لویزیانا لەلایەن هاککەرانەوە دزراوە.

 

لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی دوو ویلایەتەکە بە تایبەتی هیچ کەسێکیان لەو هێرشە ئەلیکترۆنییە تۆمەتبار نەکردووە، بەرپرسانی فیدراڵی رووداوەکەیان خستە ئەستۆی باندی باجامێری رووسیی.

 

دوای هێرشەکە، بڵاوکرایەوە، رەنگە داتای کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا وەک BBC و هێڵی ئاسمانیی بەریتانی و وەزارەتی وزەی ئەمریکا و زۆرێک لە دامەزراوە فیدراڵیەکان دزرابن.

عێراق لەڕێی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت دابین بکات
پێت عێراق لەڕێی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت دابین بکات
هیندستان؛ بەهۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرما، ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا
دوات هیندستان؛ بەهۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرما، ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار