ئەمڕۆ شەممە لیرەی توركی جارێكی دیکە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزی و زیاتر بەهاکەی لەدەستدا، 100 دۆلار بە دوو هەزار و 275 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم نرخی ئەمڕۆی لیرە، ئاستی پێوانەیی لە دوای ساڵی 2005ەوە تۆمارکرد و نرخەکەی دوو هەزار و 275 لیرە بەرامبەر 100 دۆلار تێپەڕاند و هاوکات نرخەکەشی تائێستا ناجێگیرە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لیرەی تورکی لەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەجۆرێکە 18 %ی بەهاکەی لە دەستداوە.
لیرەی تورکی لە ساڵی ڕابردودا 30 % و لەساڵی 2021دا 44 %ی بەهاکەی لەدەستداوە ، چاودێرانی ئابوری و سیاسی هۆکاری دابەزینی بەهای لیرە بۆ ئەو سیاسەتە توندەی ئەردۆغان دەگێڕنەوە بەرامبەر بە ڕۆژئاوا گرتویەتیە بەر و خودی ئەردۆغان بە هۆکاری ئەم شکستە ئابوریە دەزانن .