حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا



لە پارێزگای دیالە حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، بووە شەشەم حاڵەت لەماوەی ئەمساڵدا لەو پارێزگایە تۆمار دەکرێت.

محەمەد جاسم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری دیالە رایگەیاند، لە ناوچەیەکی نزیک ناحیەی (عەبارە) لە رۆژھەڵاتی شاری بەعقوبە حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، کە گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵە و شەشەم حاڵەتە لەماوەی ئەمساڵدا لە پارێزگای دیالە تۆمار دەکرێت.

وتیشی، “نەخۆشەکە بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ بەشی تایبەت لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەعقوبە و تیمی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەش رەوانەی ماڵی نەخۆشەکە کراوە بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێنیان و دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان”.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە تەشەنەکردنی بەردەوامدایە و تائێستا ١٩٥ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە و ٢٩ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

لەهەرێمی کوردستان  تائێستا 4 کەس بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە و  بەرپرسانی تەندروستی لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان هۆشداری توند دەدەن و مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتاکە زیاتر دەبێت.

10 هەڵە زۆربەی دایکان و باوکان پەشیمان دەبنەوە لێی
پێشت 10 هەڵە زۆربەی دایکان و باوکان پەشیمان دەبنەوە لێی
میسی بەرلەچوونی بۆ ئەمریکا ڕکابەری نازناو دەکات
دواتر میسی بەرلەچوونی بۆ ئەمریکا ڕکابەری نازناو دەکات
ەیوەندیدار