میسی بەرلەچوونی بۆ ئەمریکا ڕکابەری نازناو دەکات



لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان، کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیامیەوە کرد، پێش ئەوەی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕوات، ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی دوایین خەڵاتی ئەوروپی دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) 10 گۆڵی سەرەکی لە چامپیۆنزلیگی 2022-2023ی هەڵبژارد، یەکێک لەوانەش دەبێتە جوانترین گۆڵی وەرزی ڕابردوو.

 

لە نێو ئەم گۆڵانەدا دوو گۆڵی کیلیان مباپێی فەرەنسی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر یۆڤانتۆس و گۆڵێکیش ئێرلینگ هالاند یاریزانی نەرویجی مانچستەر سیتی کە نازناوەکەی بەدەستهێنا، بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند ،هەروەها لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەرامبەر بەنفیکای پورتوگال.

 

ئەوگۆڵانەی تر کە ماونەتەوە ،گۆڵێکی کەریم ئادێیمی هێرشبەری دۆرتمۆند بەرامبەر چێڵسی، هەروەها ڕۆدریگۆ هێرناندێز “رۆدری” یاریزانی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر بایرن میونشن.

 

تاکە گۆڵی کیڤن دی برۆینی بەلجیکی، یاریزانی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر ڕیال مەدرید، ڤینیسیۆسی بەڕازیلی، هێرشبەری ڕیال مەدرید بەرامبەر سیتی، ئەلیخاندرۆ گریمالدۆی بەرگریکاری چەپی ئیسپانی، یاریزانی بەنفیکا بەرامبەر ماکابی هایفا. هەروەها لە لیستەکەدا داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوای، یاریزانی لیڤەرپوول بەرامبەر ڕیال مەدرید دەبینرێت.

 

مانچستەر سیتی توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت ، پاش ئەوەی لەیاری کۆتاییدا لە ئەستەنبوڵ بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەیانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بردەوە، هاوکات لە ڕیزبەندی جوانترین گۆڵی ئەمساڵیش سێ یاریزانی ئەو یانەیە لەنیو رکابەرییەکەدان.

حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
پێشت حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت
دواتر سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار