سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە كەركوك كارمەندێكی هێزەكانی ناوخۆ بریندار بووە.
وەك سەرچاوە ئەمنییەكە بۆ میدیا عێراقییەكان وتویەتی، “لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی پشکنین لەناو دۆڵی زاغتون لە کەرکوک و لەکاتی گواستنەوەی خۆراك بۆ هێزەكانیان، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەکەدا تەقییەوە، کە بەهۆیەوە كارمەندێكی پۆلیس، كە پلەی مفەوەزە بریندار بووە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو كارمەندە برینەكەی سەختە و خوارەوەی پشتی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
سەرچاوەكە جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هەڵمەتی كێوكاڵ كردنی ئەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت.