تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا



سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە كەركوك كارمەندێكی هێزەكانی ناوخۆ بریندار بووە.

وەك سەرچاوە ئەمنییەكە بۆ میدیا عێراقییەكان وتویەتی، “لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی پشکنین لەناو دۆڵی زاغتون لە کەرکوک و لەکاتی گواستنەوەی خۆراك بۆ هێزەكانیان، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەکەدا تەقییەوە، کە بەهۆیەوە كارمەندێكی پۆلیس، كە پلەی مفەوەزە بریندار بووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كارمەندە برینەكەی سەختە و خوارەوەی پشتی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

سەرچاوەكە جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هەڵمەتی كێوكاڵ كردنی ئەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت.

عێراق سەرجەم قەرزەکانی بەئێران دایەوە
پێشت عێراق سەرجەم قەرزەکانی بەئێران دایەوە
عێراق بۆ تانەدان لە پشكی بودجەی هەرێم لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا
دواتر عێراق بۆ تانەدان لە پشكی بودجەی هەرێم لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا
ەیوەندیدار