نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەوە



سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات. بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار 350 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و ئەگەر بەغدا 400 ملیاری دیکە نەنێرێت، پێش جەژنی قوربان هەموو مووچەخۆران ناتوانن مووچە وەربگرن.

 

وەزارەتی دارایی  لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژن لە هەموو هەرێمی کوردستان تەواو بێت؛ بەڵام کورتهێنان هەیە و دەبێت بەگوێرەی داهاتی رۆژانە مووچەکە دابەش دەکرێت.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە، حکومەتی عێراق رازی بکات 400 ملیاری دیکە بە قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆران بنێرێت تاوەکو ئەو کاتەی بەگوێرەی یاسای بودجە پاکتاوی حساباتی شەش مانگی ئەمساڵ دەکرێت. سەرچاوەکە گوتی، “ئەگەر عێراق 400 ملیاری دیکە بنێرێت، پێش جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەش دەکرێت”.

 

سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت
پێت سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت
جەژن نزیک بووەوە، مریشک گرانبوو
دوات جەژن نزیک بووەوە، مریشک گرانبوو
پەیوەنیدر