شوێنەوارێك لە سلێمانی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە



لە سنووری پارێزگای سلێمانی، شوێنەوارێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

شوێنەوارەکە دەکەوێتە ناوچەی زەرزی، سەر بە چەمی ڕەزان لە سنووری سلێمانی.

حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی رایگەیاند، ئەو شوێنە ساڵی ١٩٢٧ لەلایەن تیمێکی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکا کاریان تێدا کردووە.

ئەو پارچانەی لە شوێنەکەدا دۆزراونەتەوە لە بەرد داتاشراون و مەزەندە دەکرێت مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ پێش ئێستا بگەڕێتەوە.

 

سەعدی پیرە: پەرلەمان و کۆمسیۆنمان نەماوە تا هەڵبژاردن بکرێت
پێشت سەعدی پیرە: پەرلەمان و کۆمسیۆنمان نەماوە تا هەڵبژاردن بکرێت
پاش دوو ڕۆژ تەرمی هەڵوێست دۆزرایەوە
دواتر پاش دوو ڕۆژ تەرمی هەڵوێست دۆزرایەوە
ەیوەندیدار