سەرۆکی لیژنهی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عەتوان عەتوانی رایگەیاند، یاسای بوودجهی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، بەمەبەستی پەسەندکردنی گهیشتووهته سهرۆكایهتی كۆماری عێراق.
ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری عەتوان عەتوانی بڵاوی کردەوە، یاسای بوودجه بەمەبەستی پەسەندکردنی گهیشتووهته سهرۆكایهتی كۆماری عێراق.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بوودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەندکرد.
رۆژی ١٤ی حوزەیران، سەرۆکی لیژنهی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عەتوان عەتوانی بە یاداشتێکی فەرمی یاسای بوودجهی فیدڕاڵی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بەمەبەستی ناردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بەمەبەستی پەسەندکردنی.
بەپێی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ٧٣ ی دەستووری عێراق، سەرکۆمار دەسەڵاتی پەسەندكردن و دەركردنی ئەو یاسایانەی پێدراوە کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە دەردەکرێن و یاساكانیش بە بەپەسەندكراو دەژمێردرێن پاش تێپەڕبوونی ١٥ رۆژ بەسەر ناردنیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.