“سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون”



ڕگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستی سلێمانی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ خۆپارێزی بەرامبەر ڤایرۆسی پەتای خوێن بەربوون بڵاوکردەوە و داوا دەکات بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێن.

ڕێنماییەکان؛

۱- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

۲- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن.

۳- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

٤- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

٥- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .

٦- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت، شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

۷-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە..

۸ – باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ – ٨ )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .

۹- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايە نەيكڕيت يان سەري نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەرببوون، ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە،  بۆ مرۆڤیش بەهەمان شێوە، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە .

 

یاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ پەسەندکردن گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار
پێشت یاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ پەسەندکردن گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار
سوودانی: “گفتوگۆیەکی بنیاتنەر و بەرهەمدارمان لەگەڵ میری قەتەر ئەنجامدا”
دواتر سوودانی: “گفتوگۆیەکی بنیاتنەر و بەرهەمدارمان لەگەڵ میری قەتەر ئەنجامدا”
پەیوەندیدار