سوودانی: عێراق پێگە و رۆڵی سرووشتی خۆی لە ناوچەکەدا وەرگرتووەتەوە



سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ئاشکرای کرد وڵاتەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا میوانداریی کۆنفرانسی بەغدا ٢٠٢٣ بۆ یەکخستنی ئابووری و سەقامگیری هەرێمیی دەکات.

 

دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش بۆ سوودانی و تەمیم بن حەمەد ئال سانی رێکخرا.

 

سوودانی لە سەرەتای قسەکانیدا وێڕای بەخێرهێنانی میری قەتەر بۆ بەغدا، هاوکات جەختی لەسەر دروستکردنی بلۆکێکی ئابووری سەرکەوتوو لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەکەدا دووپات کردەوە، هاوکات ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا میوانداریی کۆنفرانسی بەغدا ٢٠٢٣ بۆ یەکخستنی ئابووری و سەقامگیری هەرێمیی دەکات.

 

محەمەد شیاع سوودانی ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی ١٤٥ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی هەیە و رایگەیاند، عێراق هیواخوازە وەبەرهێنانی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەتایبەتی لەگەڵ قەتەر ئەنجام بدات.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی دۆست کاربکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی و رایگەیاند کە لەگەڵ میری قەتەر سەبارەت بە هەلی وەبەرهێنان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە لە ناوخۆی عێراق، هەروەها بەشداریکردنی کۆمپانیا قەتەرییەکان لە پڕۆژەکانی بنیاتنانی ژێرخانی عێراقدا، گفتوگۆیان کردووە.

 

سوودانی راشیگەیاند خواستێکی جددی لە قەتەرەوە هەیە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی گەشەپێدان لە عێراق و لەمبارەیەوە وتی “ئێمە دڵخۆشین بەم خواستەی قەتەر”.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوکات جەختی لە هەماهەنگی لە هەڵوێستەکان سەبارەت بە ئاڵنگارییە هاوبەشەکانی ناوچەکە کردەوە و وتی: “عێراق پێگە و رۆڵی سرووشتی خۆی لە ناوچەکەدا وەرگرتووەتەوە و ئامادەیە لەگەڵ برا و دۆستەکانیدا کاربکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی”.

 

سوودانی ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتانی عەرەب و وڵاتانی ناوچەکه توانای دروستکردنی بلۆکێکی ئابووریی سەرکەوتوویان هەیە و بۆ ئەمەش جەختی لە پێویستی دروستکردنی بلۆکی ئابووری لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە کردەوە.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی قسەکانیدا ئاشکرای کرد وڵاتەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا میوانداریی کۆنفرانسی بەغدا ٢٠٢٣ بۆ یەکخستنی ئابووری و سەقامگیری هەرێمیی دەکات.

هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجامدا
پێت هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجامدا
هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا پێکدەهێنرێت
دوات هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا پێکدەهێنرێت
پەیوەنیدر