سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت ، پێویستە یاسای پێویست دەربكرێت بۆ پاراستنی تەواوی مافەكانی خاوەن پێدوایستییە تایبەتەكان و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانیان، كە بتوانن گوزارشت لە ڕۆڵی خۆیان بكەن لە بنیادنانی وڵات و كۆمەڵ بە سوودوەرگرتن لە توانا و وزەكانیان.
لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 1ی 12ی 2022 لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە نوێنەرایەتی كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتەكان كرد و جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگی پێشكەشكردنی پشتیوانی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە یاسای پێویست دەربكرێت بۆ پاراستنی تەواوی مافەكانیان و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانیان، هەروەها بتوانن گوزارشت لە ڕۆڵی خۆیان بكەن لە بنیادنانی وڵات و كۆمەڵ بە سوودوەرگرتن لە توانا و وزەكانیان، گۆڕینی وەزەكانیان بۆ وزەی ئەرێنی و بە سود بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشچوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە بەبێ پاراستنی مافی هەموو توێژەكان بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە، ناتوانین بەرەو پێشەوە بچین و سەركەوین ئەگەر دادپەروەری نەچەسپێنین و پابەندبوونی خۆمان دوپات نەكەینەوە بەرامبەر ئەو بەرپرسیارێتییەی كە پێویستە هەمووان لە ئەستۆی بگرن.