“دەستێکی ئەمین و پلان هەبێت، بووژانەوەیەکی باش ڕوودەدات”



ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت؛  ئەگەر هەرێم و بەغدا پابەندبن بەڕێکەوتنەکەی نێوانیان و یاسای بودجە، بووژاندەوەی باش لەهەرێمی کوردستان روودەدات .

عەلی حەمەساڵح ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پەڕلەمانی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی، “ئەگەر بەغداو هەرێم پابەندبن بەرێکەوتنەکە و یاسای پەسەندکردنی بودجەی 2023 و 2024 و 2025، دەستێکی ئەمین و پلان هەبێت، بوژانەوەیەکی باش ڕودەدات”.

 

عەلی حەمە ساڵح نووسیویەتی؛ “یەک ترلیۆن و 203 ملیار دینار مانگانە لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، داهاتی ناوخۆش 260 ملیار دینار دەمێنێتەوە، بەمەش مانگانە یەک ترلیۆن و 463 ملیار دینار لەبەردەستی حکومەتی هەرێم دەبێت”.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆژەی ستراتیژی رێگەوبان و بەنداو کە دەبنە زیاتربوونی داهات و هەلیکار، دامەزراندنی یەکەمەکان و خۆبەخش و گرێبەستەکان دەبێت بیریان لێبکرێتەوە، هەمووی لەو پارەیەی بەردەستی حکومەت دەتوانرێت جێبەجێبکرێت.

 

عەلی حەمەساڵح ئەوەشی نووسیوە، داهاتی ناوخۆ زیاد دەکات و گەشبینیشم بەوە، پرۆژەکانی رێگەوبان دەستپێبکەنەوە و لە 25ی مانگ مووچە بدرێت، جوڵەی پارە دروستدەبێت، بەمەش خەڵک باج و رسوماتەکان دەدات، ئەمەش دەستێکی ئەمین و پلانی دەوێت.

 

دەشڵێت، “920 ملیار دینار بۆ موچە و 100 ملیار دیناریش بۆ خەرجی فەرمانگەکان دەڕوات، هێشتا 443 ملیار دینار لەبەردەستی حکومەت دەمێنێتەوە بۆ پرۆژەکان”.

هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا پێکدەهێنرێت
پێت هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا پێکدەهێنرێت
ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی Arrow 3 لە ئیسرائیل دەکڕێت
دوات ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی Arrow 3 لە ئیسرائیل دەکڕێت
پەیوەنیدر