٢٢ خێزانی ئاوارە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان



وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی ٢٢ خێزانی ئاوارەی دیکە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.

 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ٢٢ خێزانی ئاوارەی دیکە کە ژمارەیان ١٦٦ کەسە و لە کەمپەکانی حەسەن شام و خازر سەربە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێبوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە سەنتەری شاری مووسڵ، قەزای تەلەعفەر، ناحیەکانی حەمام عەلیل و مەحلەبییە سەربە پارێزگای نەینەوا.

 

بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی ٢٠١٤دا، نزیکەی ٥،٥ ملیۆن عێراقی دەربەدەربوون کە بەشێکیان وەک ئاوارە روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد و بەشێکی دیکەشیان وەک پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا کرد.

 

لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ کۆتایی ھێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان، گەڕاونەوەی ئارەزامەندانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە.

قەتەر بە بڕی ٥ ملیار دۆلار لە عێراق وەبەرهێنان دەکات
پێت قەتەر بە بڕی ٥ ملیار دۆلار لە عێراق وەبەرهێنان دەکات
زامنی سەرەکیی نەگواستنەوەی  ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون، بەرهەمهێنانی گۆشتە لە کوشتارگە فەرمییەکاندا
دوات زامنی سەرەکیی نەگواستنەوەی ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون، بەرهەمهێنانی گۆشتە لە کوشتارگە فەرمییەکاندا
پەیوەنیدر