دوو گەنجی خەڵكی هەولێر لە گەلی عەلی بەگ خنكان



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاشكرای دەكات، كە دوو برا، كەخەڵكی هەولێر بوون لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ خنكان.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، دوو گەنجی خەڵكی هەولێر، كە برا بوون لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ خنكان.

ڕاشیگەیاند، ئەو دوو گەنجە خەڵكی گەڕەكی فەرمانبەرانن و بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ناوچەكە.

ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا تەرمی یەكێكیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بەشوێن تەرمی ئەوی دیكەیان بەردەوامە.

عێراق قەرزی 100 تا 300 ملیۆنی بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون كردەوە
پێشت عێراق قەرزی 100 تا 300 ملیۆنی بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون كردەوە
سودانی بڕیاری پێدانی زەوی بە سەرجەم خانەنشینان دا
دواتر سودانی بڕیاری پێدانی زەوی بە سەرجەم خانەنشینان دا
پەیوەندیدار