سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە سەرجەم پارێززگاكان زەوی بە خانەنشینان بدرێت.
بەپێی گشتاندنێك، كە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاڕاستەی گشت پارێزگاكانی كردووە، بڕیار دراوە بە گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ پێدانی پارچەیەك زەوی لە خانەنشینان.
وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “پاڵپشت بە ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بە تەرخان كردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە چینی خانەنشینان و ڕێكارەكانی پێدانی ئاسان بكەن و تەنها پشت بە پێناسی خانەنشینی ببەستن”.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو كارە بەشێكە لە پاكێجی ڕێكخستنی ڕێكارەكان بۆ پاڵپشتی خانەنشینان.