قوباد تاڵەبانی: نابێ‌ پێشمەرگە و ڕیفۆرم تێكەڵی ململانێی سیاسی بكرێت



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت وەزارەتی پێشمەرگە و ڕیفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگە تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ شاندێكی سەربازی بەریتانی بە سەرۆكایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژكاری بەرگری بەریتانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا جەختی كردەوە كە؛ نابێت ململانێی حیزبی و كێشە سیاسییەكان كاریگەرییان هەبێت لەسەر جێبەجێكردنی رێڕەوی پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یەكگرتووتر و تۆكمەتر و ڕاهێنراوتر بێت.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە ئەمڕۆ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، ڕۆزی كێڤ، كونسوڵی گشتی بەریتانیا و لیوا بەختیار، ئەمینداری گشتی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە ئامادەی بوون، تاوتوێی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە كرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەیزران، قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی ئێستا و كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو لایەك درك بە ‌‌هەڕەشەكان و مەترسییەكانی بەردەم هەرێمی كوردستان بكەن و بەرژەوەندییە باڵاكان نەكەنە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی.

وتیشی: نابێت دەستێوەردانی حیزبی و ململانێی سیاسی كاریگەری هەبێت لەسەر رێڕەوی جێبەجێكردنی خاڵەكانی پلانی چاكسازی و پڕۆسەكە پەك بخات یان خاوی بكاتەوە.

جەختیشی كردەوە، لەسەر جێبەجێكردنی قۆناغەكانی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە بەو شێوەی پلانی بۆ دانراوە و داوایكرد هاوپەیمانان زیاتر هاوكاربن لە جێبەجێكردنی پلانی چاكسازی بۆ ئەوەی بتوانین هێزەكانی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەكان دوور بخەینەوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا هێزێكی تۆكمەی نیشتمانی ڕاهێنراوترمان هەبێت.

“دەوڵەت بەم پێچ و خستنەبری و نووسینگەی حەواڵەیە دروست دەبێ؟!”
پێشت “دەوڵەت بەم پێچ و خستنەبری و نووسینگەی حەواڵەیە دروست دەبێ؟!”
ئەمیری قەتەر گەشتە بەغدا
دواتر ئەمیری قەتەر گەشتە بەغدا
ەیوەندیدار