ماوەی داشكاندنی كرێی ئاو كۆتایی دێت



پڕۆژەی بە سیستەمكردنی كۆكردنەوەی كرێی ئاو لە پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە 6 ڕۆژی دیكە بڕیاری داشكاندنی پێوەری ئاو كۆتایی دێت.

پڕۆژەی بە سیستەمكردنی كۆكردنەوەی كرێی ئاو لە پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە پێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، بەرواری 21/6/2023 دواین ڕۆژی داشکاندنی پێوەری ئاوە.
داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات، “پێش ئەو بەروارە پێوەری ئاوەکەت ببەستە و سەردانی بنکەی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بکە بۆ تۆمارکردن”.

لای خۆشیەوە، ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاندووە، وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم دوو بڕیاری لە ماوەی ڕابردوودا لە سوودی هاووڵاتیان دەركردووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەو دوو بڕیارە تاوەكو 21ی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 15% بۆ پارەی ئاوی هاووڵاتیان دەكرێت و هەروەها ئەو ماڵانەی پێوەریشیان نەبەستووە، ئەگەر تا ئەو بەروارە پێوەر ببەستن داشكاندن لە كرێی ئاوەكەیان دەكرێت و مانگانەكەیان لە 80 هەزار دینارەوە دەبێت بە 20 هەزار بۆ ماوەی ڕابردوو.

نەوتی هەرێم شاندی هاوبەشی بەغدا و هەولێر دەباتە ئەنقەرە
پێت نەوتی هەرێم شاندی هاوبەشی بەغدا و هەولێر دەباتە ئەنقەرە
بافڵ تاڵەبانی: چیتر ژیان و قووتی خه‌ڵك شه‌ڕی سیاسی پێوه‌ناكرێت
دوات بافڵ تاڵەبانی: چیتر ژیان و قووتی خه‌ڵك شه‌ڕی سیاسی پێوه‌ناكرێت
پەیوەنیدر