ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر پرسی ئەتۆمی و ئۆكرانیا كۆبونەوە

  • 134 بینین

سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، لە 14 ی مانگی یانزەدا لە توركیا كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا باسییان لەپرسی ئەتۆمی و ئۆكرانیا كردووە.

سێرگێی ناریشكین، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا لەچاوپێكەوتنێكدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكرایەوە ڕایگەیاندووە، لە 14 ی مانگی یانزەدا لە توركیا لەگەڵ ویلیام بێرنس، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا كۆبوونەوە و باسییان لەپرسی ئەتۆمی و ئۆكرانیا كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا كەناڵێكیان هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ مەترسییەكاندا و ئەگەر پێویستیش بكات بۆ گفتوگۆیەكی دیكەی لەو شێوەیە، ئەوا دەكرێت ئەنجام بدرێت.

پێشتر ڕووسیا هیچ لێدوانێكی نەداوە لەسەر ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا باس لەچی كراوە، وتوویەتی بابەتەكە هەستیار بووە، بەڵام واشنتن ئاشكراشیكرد، كە بێرنس هۆشداری داوەتە ڕووسیا لەسەر دەرەنجامەكانی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیاوە.

ئەوروپا نەیتوانی نرخ بۆ نەوتی ڕووسی دیاریی بكات
پێشتر ئەوروپا نەیتوانی نرخ بۆ نەوتی ڕووسی دیاریی بكات
داوا دەكرێت وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە پۆستەی دووربخرێتەوە
دواتر داوا دەكرێت وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە پۆستەی دووربخرێتەوە
پەیوەندیدار