سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە جنێف



سەرۆك کۆماری عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کاری نێودەوڵەتیی لە پێناو دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، گەیشتە جنێف.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، عەبدولـلەتیف رەشید بەسەردانێک لە ئیتاڵیاوە گەیشتۆتە جنێف، کە لەمیانیدا بەشداری لە کۆنفرانسی کاری نێودەوڵەتیی لەپێناو دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەکات.

پێشتر، جیلبێرت ھۆنگبۆ، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتیی، بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆك کۆماری عێراق کرد بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆنفرانسی کاری نێودەوڵەتیی لە پێناو دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بکات، کە لە شاری جنێف بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ھەریەک لە ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان و ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەرپرسی دیکە یاوەری سەرۆك کۆماری عێراق دەکەن.

ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، سەرۆك کۆماری عێراق، بەسەردانێک گەیشتە ئیتاڵیا، کە لەمیانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.

مەسرور بارزانی: نابێ چیتر هەڵبژاردن دوابخرێت
پێت مەسرور بارزانی: نابێ چیتر هەڵبژاردن دوابخرێت
ئەمەریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کردووە،
دوات ئەمەریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کردووە،
پەیوەندیدار