بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوانزە دەكات



وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ دەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەكات بۆ مانگی كانوونی یەكەمی 2022.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”دەبێت هەردوو ئیدارەی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینانی نیشتمانی، دەست بە تەواوكردنی ڕێكارەكان بكەن بۆ پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانوونی یەكەم، لەڕێی كارتە ئەلیكترۆنییەكان”.

وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، داوای لە هەموو خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی كردووە، ئەوانەی ئێس ئێم ئێسیان پێدەگات، سەردانی لقەكانی بانكەكان بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان، تا مووچەكانیان وەربگرن.

 

هەولێر؛ ئاگر لەپڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەوە و هاووڵاتیان یەكەكانیان جێهێشتووە
پێت هەولێر؛ ئاگر لەپڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەوە و هاووڵاتیان یەكەكانیان جێهێشتووە
هەڵەبجە؛ ئاگر لە بەشە ناوخۆیی كوڕان كەوتەوە
دوات هەڵەبجە؛ ئاگر لە بەشە ناوخۆیی كوڕان كەوتەوە
پەیوەنیدر