٢٥٠ ڕێکخراوی ژینگەیی هەیە، بەڵام ١٥ چالاکن، چالاکوانێکی ژینگەی دەڵێت، ڕێکخراوە ژینگەییەکان نەیانتوانیوە کاریگەری دروستبکەن، هۆکاربن بۆ پاراستنی ژینگە.
لە هەرێمی کوردستان ٢٥٠ ڕێکخراوی ژینگەیی مۆڵەتیان هەیە، بەڵام تەنها ٢٦ ڕێکخراو ڕێکارە یاساییەکانیان تەواوە، ئاسۆ شکاک، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاڤیاریی ژینگەیی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەو ٢٥٠ ڕێکخراوە ژینگەییە ١٠ بۆ ١٥ ڕێکخراویان چالاکە، زۆرینەیان ساڵانە تەنیا دوو تا سێ چاڵاکی ئەنجامدەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕێکخراوە ژینگەییەکان نەیانتوانیوە چارەسازی گرفتە ژینگەییەکان بن، کارکردنیان وەک پێویست نییە بەرهەمێکی ئەوتۆیان نییە کە شایانی باسکردن بێت.
لەبارەی کاریگەری ڕێکخراوە ژینگەییەکان بۆ هۆشیاکردنەوەی کۆمەڵگە و جوڵاندنی ڕایگشتی، دەڵێت “ڕێکخراوە ژینگەییەکان لە جوڵاندنی ڕایگشتی و بە ئاگاهێنانەوەی لایەنی پەیوەندیدار کارەکتەرێکی لاوازن و چارەسازی گرفتە ژینگەییەکان نین”.
لاوازی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانیش بۆ بۆ پەرتەوازەیی و زاڵبوونی هەژموونی حزب بەسەر کار و چالاکی ئەو ڕێکخراوە ژینگەییەکان گەڕاندەوە.