سلێمانی ڕێکارەکانی ڕێگری لە تایخوێنەربوون تونددەکاتەوە



هەڵمەتی پرژاندن بۆ گۆشتفرۆشەکان دەستپێدەکات، لە نەخۆشخانەی شار بەشێک جیاکراوەتەوە، لیژنەکانی قائیمقامیەت و ڤێتەنەری گەڕانەکانیان زیادکردووە و سزاکان توندکراون.

ئەمڕۆ لە  قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بۆ ڕێکارەکان دژی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ئەنجامدرا، دواتریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕێکارەکان بڵاوکراونەوە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو حاڵەتە گومانەی لە سلێمانی تۆمارکرابوو، پشکنینەکەی گەڕاوەتەوە، تای خوێنبەربوون نییە، بەڵام دەبێت سەرجەم ڕێکارەکان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوە بگیرێتەبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لیژنە هاوبەشەکان بەردەوام دەبن لە گەڕان، سزاکان تا ئاستی بەندکردن تونددەکرێتەوە، سەربڕینی ئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵەکە قەدەغەیە، بڕیارە لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی کۆببنەوە تا داوا لە مامۆستایانی ئاینی بکەن لە وتاری هەینی و وتاری جەژندا ڕێنمای هاووڵاتیان بکەن لە ماڵەکاندا ئاژەڵ سەرنەبڕێت.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەی شار بەشێکی تایبەت بۆ نەخۆشیەکە لە ئەگەری هەر حاڵەتێک تۆمارکراوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە خۆیان بپارێزن، لە هەردوو کەسێک کە تووشی نەخۆشییەکە دەبن، یەکێکیان گیان لەدەستدەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئەگەری زۆر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ناتوانن دەرمانی پێویست دابینبکەن، تا ئێستا دەرمان بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە لە سلێمانی نییە، نرخی دەرمانەکەش زۆرگرانە.

ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری خۆپارستنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەفەت داهاتووەوە هەڵەمتێکی ڕژاندن بۆ گۆشتفرۆش و قەسابەکانی سلێمانی دەستپێدەکات، هەڵمەتێکی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە.

ڤێتەنەری سلێمانی ڕایگەیاند، لە کوشتارگەکان پشکنینی پێش سەربڕین و پاش سەربڕین بۆ ئاژەڵەکان دەکرێت، چاودێری لەسەر گۆشتفرۆشەکان زیاتربووە، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان گۆشتبفرۆشێت سزاکەی توندتردەبێت.

 

لە پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دەرئەنجامی پشکنینەکان بۆ نەخۆشی هەوکردنی مێشک، پێشبینیدەکەن ئەمساڵیش ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەشێوەیەکی بەرچاو هەبێت، کە ئاوی پیس یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان.
ئەوان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی پەیوەندییان هەیە، بەڕێوەبەرایەتییەکان مەشروعەکانیان پاککردووەتەوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن تانکی سەربانیان پاکبکەنەوە تا دووربن لە نەخۆشییەکە.

 

 

حزب ڕێکخراوە ژینگەییەکانیشی پەکخستووە
پێشت حزب ڕێکخراوە ژینگەییەکانیشی پەکخستووە
خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گردبوونەوە
دواتر خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گردبوونەوە
ەیوەندیدار