گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا بەڕێوە دەچن



نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا  بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، میخائیل بۆگدانۆڤ رایگەیاند: “جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە تورکیا، ڕووسیا، سووریا و ئێران لە ٢١ی حوزەیران لە ئاستانا’ی پایتەختی کازاخستان کۆ دەبنەوە”.

بۆگدانۆڤ بە میدیاکارانی راگەیاند بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا، جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئەم چوار وڵاتە لە ٢١ی حوزەیران لە ئاستانا کۆ دەبنەوە و بۆ ئەم مەبەستە شاندی تورکیا ٢٠-٢١ی حوزەیران دەچێتە ئاستانا.

 

میخائیل بۆگدانۆڤ سەرنجی خستە سەر ئەوەی وەک نەخشەڕێگایەک بۆ ئەم مەبەستە وڵاتەکەی پڕۆژەی خۆی هەیە و وتی: “ئەرکی ئێمە راوێژ و راگۆڕینەوەیە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و پێشخستنی کارەکانمانە، هیوادارم کۆبوونەوەکانی ئاستانا بەرەوپێشچوونی جیددی بەخۆیەوە ببینێت”.

 

پێشتر وەزیرانی دەرەوەی هەر چوار وڵات لە ١٠ی ئایار لە مۆسکۆ’ی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درابوو بۆ ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا لیژنەیەکی هاوبەش پێک بهێندرێت بە بەشداری جێگرانی وەزیری دەرەوە و وەزارەتی بەرگری و هەواڵگری وەک لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەکرد
پێشت ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەکرد
عێراق؛ شەش چەکداری داعش دەستگیرکران
دواتر عێراق؛ شەش چەکداری داعش دەستگیرکران
ەیوەندیدار