داوا دەكرێت وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە پۆستەی دووربخرێتەوە



شەریف سلێمان عەلی، سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران لە پەرلەمانى عيراق، داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دەكات، ئیڤان جابرو وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە پۆستەكەی دووربخاتەوە، بەو هۆیەی خۆراكی ماوەبەسەرچوو بەسەر ئاوارەكاندا دابەشكراوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن عەلی سلێمانەوە بڵاوكرایەوە”وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران خۆراكی ماوەبەسەرچووی بەسەر ئاوارەكانی كەمپی مام ڕەشان دابەشكردووە، ئەو خۆراكەی دابەشكراوە، بە كەڵكی بەكاربردنی مرۆیی نایەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ناڕەزایی هەیە بەرامبەر بە ئەدای كاری وەزیری كۆچ و كۆچبەران، بۆیە پێویستە سودانی ئەو وەزیرە لە پۆستەكەی دووربخاتەوە”.

سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت”بەپێچەوانەی داواكارییەكەیان، لیژنەی كۆچ و كۆچبەران ناچار دەبێت وەزیری كۆچ و كۆچبەران بۆ پەرلەمان بانگهێشت بكات”.

 

ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر پرسی ئەتۆمی و ئۆكرانیا كۆبونەوە
پێت ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر پرسی ئەتۆمی و ئۆكرانیا كۆبونەوە
مێسی بێدەنگی شكاند: ئامادەنیم داوای لێبوردن لە مەكسیك بكەم
دوات مێسی بێدەنگی شكاند: ئامادەنیم داوای لێبوردن لە مەكسیك بكەم
پەیوەنیدر