گەرمای هاوین دەستپێدەكات



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەو بارستە هەوا فێنكەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و ماوەیەكی زۆرە بەردەوامە كۆتایی دێت و لەگەڵ دەستپێكی وەرزی هاوین لە كۆتایی هەفتەی داهاتووەوە گەرمای هاوین دەستپێدەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکدایە لەسەرجەم ناوچەکان پلەی گەرما ٣ تا ٤ پلە بەراورد بە دوێنێ نزمترە و بۆ سبەی پێنج شەمە ١٥-٦-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ کاریگەری ئەو هەوا فێنکە بەردەوام ئەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر دەبێت و خێرایی با کاتەکانی پاش نیوەڕۆ مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت ١٥ – ٣٠ کم لە كاتژمێرێكدا.

ئاشكراشی كرد، تا ٢٢ی مانگ بەگشتی پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زۆر بەخۆیەوە نابینێت.

ڕاوێژارێكی سودانی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری ڕاگەیاند
پێشت ڕاوێژارێكی سودانی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری ڕاگەیاند
کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لە شاری هەولێر داخرا
دواتر کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لە شاری هەولێر داخرا
ەیوەندیدار