شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانیى سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەکاتەوە؛ بەهۆی کارکردن لە ئەندەرپاسی (فاروق مەلا مستەفا)، شەقامی مەلیک محمود (٦٠ مەتری) سایدی ڕۆیشتن لە نەخۆشخانەی فاروقەوە بە ئاڕاستەی نەخۆشخانەی هەرێم، لەمڕۆوە (١٤ى ٦ى ۲٠۲۳)ەوە دادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دەتوانن شەقامی خەدەمی وەك شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.

سوپاس بۆ هاوكاری و پابەندبوونتان.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی

١٤ى ٦ى ٢٠٢٣

 

قوباد تاڵەبانی: ئەم دۆخە قبوڵکراو نییە
پێشت قوباد تاڵەبانی: ئەم دۆخە قبوڵکراو نییە
لە سلێمانی تاتۆ كردن لەناو ماڵان قەدەغە كرا
دواتر لە سلێمانی تاتۆ كردن لەناو ماڵان قەدەغە كرا
ەیوەندیدار