شاندێکی بازرگانانی تورکیا لە سلێمانین



بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و گەشتیاریەکان شاندێکی کۆمپانیاکانی تورکیا سەردانی شاری سلێمانیان کرد و لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و پارێزگاری شارەکە کۆبوونەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ شاندیکی رێکخراوی تیسیات(TİSİAT) کە خۆی لە ٢٦ بازرگانی کۆماری تورکیادا دەبینیەوە، سەردانی شاری سلێمانیان کرد و لەلایەن ژووری بارزگانی شارەکەو پارێزگای سلێمانی، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیان لێکرا.

 

سەرەتا شاندەکە سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانیان کردو لەگەڵ کۆمەڵە بازرگانێکدا کۆبوونەوە، له‌ كۆبونه‌وەکەدا كه‌ جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، نه‌وزاد غه‌فور و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن كۆمپانیاكان و بازرگانانی شاری سلێمانی ئاماده‌بوون، كۆمپانیاكانی وڵاتی توركیا و بازرگانانی سلێمانی زانیارییه‌كان له‌ باره‌ی جۆری كۆمپانیاكانیان و ئه‌و بوارانه‌ی كه‌ كاری تێداده‌كه‌ن خسته‌روو.

 

سەرۆکی ڕێکخراویTİSİAT ، ساڵح باڵکان، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندی كۆمپانیاكانی توركیای ده‌كرد رایگه‌یاند ”سەردانەکەمان فەرمییە بۆ شاری سلێمانی ئێمە کاردەکەین بۆ دروستکردنی پردێک لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوریەکان و له‌ڕێگه‌ی پەیوەندی دۆستانەوه‌ ده‌مانه‌وێت کاری بازرگانی زیاتر بکەین له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی .”

 

ناوبراو وتی،” ئامانجی ئێمە بەهێزکردنی کاری بازرگانییە، لەهەمو ناوچەکانی تورکیاوە نوێنەری بازرگانان بەشدارن لەسەردانەکەماندا بۆ پارێزگای سلێمانی و کۆمپانیاکان له‌ بواری جۆر و جۆر کار ده‌كه‌ن، هیوادارین بتوانین گرێبه‌ستی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی سلێمانیدا واژوو بكه‌ین”.

 

سەبارەت بە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ راکێشانی کۆمپانیاکانی کۆماری تورکیا، ساڵح باڵکان ئاماژەی بەوەدا کە خۆی لەخۆیدا ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێن لەعێراق و هەرێم کار دەکەن، بۆیە ئێمە لێرەوە بەو قەبارە گەورەیە هاتووین تاوەکو کاری زیاتر و بازرگانی زیاتر بکەین لە ناوچەکەدا، بەتایبەت لەبواری کردنەوەی هۆتێل، نەخۆشخانە و کارگەکاندا واتە لەهەریەک لە بوارەکانی گەشتوگوزار، پیشەسازی و بازرگانیدا هەوڵی خۆمان خستۆتە گەڕ و خواست لەسەر ئەم پرۆژانە هەیە.

 

لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ژووری بوزرگانی و پیشەسازی سلێمانی، نەوزاد غەفور، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لەپلانی حکومەتی عێراق و هەرێمدایه‌ گرنگی زیاتر دەدرێت بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و رایگەیاند لە مانگی هەشتدا پێشانگای گەشتوگوزار دەکرێتەوە لەناو بینای پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و داوای کرد کە کۆمپانیا تورکیەکان بەشداری بکەن و ده‌رفه‌تێكی گەورەیە بۆ ناساندنی خۆیان و کارەکانیان و هەوڵبدەن پێشانگایەکی تایبەت بە خۆیان بکەنەوە لە پارێزگای سلێمانی و گووتی،” وەک ژووری بازرگانی سلێمانی پشتیوانی کاری هەر کۆمپانیایەک دەکەین کە پێویستیان بە هاوکاری ژوور بێت”.

 

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ”ته‌نها سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بازارێك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانتان سه‌یر مه‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ن بێنه‌ سلێمانی و لێره‌ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن، له‌ ئێستادا چه‌ندین بازرگان و سه‌رمایه‌دار هه‌ن كه‌ ئێمه‌ ده‌توانین پێتان بناسێنین و ئاماده‌ن به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بازرگانی و وه‌به‌رهێنه‌رانی توركیا پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن”.

لە سلێمانی تاتۆ كردن لەناو ماڵان قەدەغە كرا
پێت لە سلێمانی تاتۆ كردن لەناو ماڵان قەدەغە كرا
کیلابی وەڵامی زێباری دەداتەوە
دوات کیلابی وەڵامی زێباری دەداتەوە
پەیوەنیدر