مێسی بێدەنگی شكاند: ئامادەنیم داوای لێبوردن لە مەكسیك بكەم


لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان، بێدەنگی شكاند لە دوای ڕوودانی بەپێوە چوونە سەر درێسی هەڵبژاردەی مەكسیك لە ژووری خۆگۆڕین.


لە كاتی ئاهەنگگێڕانی ئەستێرەكانی ئەرجەنتین بە بردنەوەیان لە مەكسیك لە ژووری خۆگۆڕین، مێسی دەردەكەوێت كە بەپێوە دەچێتە سەر درێسی مەكسیك و سەما دەكات لەگەڵ یاریزانەكانی تر، ئەمەش لەلایەن هەندێكەوە بە سوكایەتیكردن بە هەڵبژاردەی مەكسیك لێكدانەوەی بۆ كرا.

ڕۆژنامەی “ڕیۆكۆرد”ی مەكسیكی لە زاری مێسییەوە بڵاویكردەوە:”ئەوەی ڕوویدا بەدحاڵی بوون بوو، ئەوەی بمناسێت دەزانێت كە لە ڕێزی كەس كەم ناكەمەوە”.

بە وتەی مێسی:”ناچارنیم داوای لێبوردن بكەم، چونكە لە ڕێزی گەلی مەكسیك و تیپەكەی و هیچ كەسێكم كەمنەكردۆتەوە”.

سەرلەئێوارەی چوار شەممە، مێسی سەركردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد بۆ بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە ئەنجامی 2-0، هەرچەندە پەناڵتییەكی لەدەستدا.

هەڵبژاردەی تانگۆ بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال سەركەوت و لە شەممەی داهاتوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسترالیا یاریی دەكات.

 

داوا دەكرێت وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە پۆستەی دووربخرێتەوە
پێشت داوا دەكرێت وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە پۆستەی دووربخرێتەوە
بافڵ تاڵەبانی؛ حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە حكومەتەكەی زۆر بە سیاسی كراوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی؛ حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە حكومەتەكەی زۆر بە سیاسی كراوە
پەیوەندیدار