بەفەرمی :بێلینگهام چووە ڕیاڵ مەدرید



یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی  گرێبەستی لەگەڵ جود بێلینگهامی یاریزانی ئینگلیزی ڕاگەیاند.

 

یانەی ڕیال مەدرید لە “تویتەر” چەند وێنەیەکی ئەو یاریزانەی بڵاوکردەوە کە درێسی یانەکەی لەبەردایە، بەبێ ئەوەی وردەکاری دارایی و ماوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا بکات.

 

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاند، ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی بێلینگهام بە یانە ئیسپانییەکە بە گرێبەستێکی گەورە ڕاگەیاند.

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە ئینگلیزییە بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە، ئەمە جگە لە گۆڕانکارییە وەرزییەکان.

ئەمیری قەتەر ئەمڕۆ دەگاتە عێراق
پێشت ئەمیری قەتەر ئەمڕۆ دەگاتە عێراق
٨ خووی چینی کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ٢٠ ساڵ گەنجتر دەرکەویت
دواتر ٨ خووی چینی کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ٢٠ ساڵ گەنجتر دەرکەویت
ەیوەندیدار