٨ خووی چینی کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ٢٠ ساڵ گەنجتر دەرکەویت



چین کۆگایەکی حیکمەت و نهێنییە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ تەمەنێکی درێژ و تەندروست. هەندێک جار تەنها قژی خۆڵەمێشی دەتوانێت ئاماژەیەک بێت بۆ تەمەنی ڕاستەقینە. بێگومان جوانکاری باش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی تازەتر دەربکەویت، بەڵام گرنگە لە ناوەوەشەوە پشتگیری جەستەت بکەیت.

 

  1. هەموو هەفتەیەک یەک ڕۆژی تەنها سەوزە بخۆن

زۆرجار خەڵکی چین سەرساممان دەکەن بەوەی کە چۆن توانیویانە ئاوا بمێننەوە و گەنج دەرکەون ، بەدڵنیاییەوە چینییەکان هەندێک نهێنی دەزانن.

پزیشکی نەریتی چینی دەڵێت یەکێک لە گرنگترین شتەکانی جوانی و گەنجی بریتییە لە خۆ پاککردنەوە لە  ژەهر. جگە لە خواردنی خۆراکی تازە و دوورکەوتنەوە لە خووی خراپ، دەڵێت هەبوونی لانیکەم یەک ڕۆژی ڤێجیتاری لە هەفتەیەکدا دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت.

  1. خوێ مەخەنە ناو برنجەوە

توێژەران دەڵێن خوێ دەتوانێت هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ کاردانەوەی بەرگری لەش بەهۆی هەستیاری. شتێکی بچووکی وەک کەمکردنەوەی وەرگرتنی سۆدیۆم دەتوانێت پیربوون خاو بکاتەوە. چینییەکان لەکاتی لێنانی برنج خوێی تێناکەن.

 

  1. چای گەڵای نیلوفەر بخۆرەوە

چای گەڵای نیلوفەر دەتوانرێت وەک چایەکی سارد یان گەرم پێشکەش بکرێت. چەندین سوودی هەیە وەک یارمەتیدانی میزکردن، دابەزاندنی کێش، یارمەتیدانی کێشەکانی گەدە. بە تایبەتی پێشنیار دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە کێشیان زیاد دەکات بەهۆی خواردنی خۆراکی چەورەوە. پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ڕۆژانە سێ بۆ چوار کوپ چای گەڵای نیلوفەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە.

 

  1. مەشقی تای چی بکە

پسپۆڕان دەڵێن تای چی دەتوانێت فشار و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەم بکاتەوە و وزە و توانای بەرگەگرتن و نەرمی زیاد بکات. دەتوانێت جێگرەوەیەکی باش بێت بۆ یۆگا، تەنها ١٠ خولەک لە ڕۆژێکدا بەسە بۆ ئەوەی سوود لە تای چی وەربگریت.

 

  1. ماسکی فاسۆلیا بۆ دەموچاو بەکاربهێنە

ئەگەر تا ئێستا نەتبیستووە دەربارەی سوودی فاسۆلیا مونگ، لێرەدا نهێنیەکی کۆنی چینی دەخەینەڕوو. تەنها بیکوڵێنە تا دەبێتە هەویرێک و بیدە لە پێستت. زۆر بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی زیپکە و لابردنی موو.

 

  1. ماسکی زەردەچەوە بەکاربهێنە

یەکێک لە ماسکە کاریگەرەکانی تر بریتییە لە زەردەچەوە. لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی هەندێک حاڵەتی پێست لەسەر دەموچاو. دەتوانیت لە دەرمانخانە بیکریت یان  خۆت  دروستی بکەیت بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ماست یان هەنگوین. تکایە، راوێژ بە پزیشک بکە بۆ ئەوەی هەستیاری و خوران دروست نەبێت.

 

  1. قارچک بخۆ

لە چین، قارچک بۆ زۆرخواردن زیاد دەکەن. بەڵام ئەوە تەنها قارچکێکی بەتام نیە، بەڵکو زۆر چارەسەرکەرە لە پزیشکی نەریتی چینی. ئەوان پێکهێنەری بێهاوتایان تێدایە کە لە دژی ڤایرۆسەکان کاریگەرن. لە نێو قارچکەکان، باشترینیان بۆ تەندروستی مرۆڤ قارچکی کاهی، شیتێک، ترۆفڵ، و قارچکی شیرە.

جگە لەوەش ئەم بەرهەمە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین D، پڕکراوە لە کانزاکان، هەروەها کالۆری کەم و دژە ئۆکسانی تێدایە کە زۆر گرنگن بۆ گەنجی هێشتنەوەی جەستەت.

ئێمەش دەپرسین، حەز دەکەیت سەرەتا چ ئامۆژگاریەک تاقی بکەیتەوە؟

ئایا ڕۆژێک گۆشت نەخۆیت بۆت قورسە؟

بەفەرمی :بێلینگهام چووە ڕیاڵ مەدرید
پێشت بەفەرمی :بێلینگهام چووە ڕیاڵ مەدرید
پشووی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا
دواتر پشووی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار