پشووی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا



بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە هەرێمی كوردستان 5 ڕۆژ دەبن بە پشووی فەرمی.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە، 4 ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان دەبنە پشووی فەرمی، کە ڕۆژەکانی 28 و 29 و 30ی 6 لەگەڵ 1ی 7 دەگرێتەوە.

هاوكات، وەك نەریتی ساڵانە، ڕۆژی عەرەفە (27ی 6) دەبێتە پشووی فەرمی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم تا ئێستا دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆران نەكردووە و دۆخی هاووڵاتیان لەو پەڕی خراپیدایە و كاریگەری لەسەر جووڵەی بازاڕیش دروست كردووە.

 

٨ خووی چینی کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ٢٠ ساڵ گەنجتر دەرکەویت
پێت ٨ خووی چینی کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ٢٠ ساڵ گەنجتر دەرکەویت
موفتی شەرعی داعش دەستگیر کرا
دوات موفتی شەرعی داعش دەستگیر کرا
پەیوەنیدر