نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو ١٠ ملیۆن دۆلاری ژمارەیەک هاووڵاتی خواردووە



نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە ڕەواندز پارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی خواردووە، خاوەن نوسینگەکە هەڕەشە لە خاوەن پارەکان دەکات.

ئەمڕۆ ژمارەیەک هاووڵاتی لە هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو ١٠ ملیۆن دۆلاری ژمارەیەک هاووڵاتی دەستبەسەردا گرتووە و نایانداتەوە.

بەپێی وتەی ئەو هاووڵاتیانە، ئەو خاوەن نوسینگەیە کاری حەواڵەی ئەنجامداوە، بەڵام کە پارەکانی وەرگرتووە دواتر پارەکەی نەداوەتەوە بە هاووڵاتییەکان.

شاخەوان یەکێکە لەو کەسانەی کە پارەی داوە بە خاوەن نوسینگەکە، دەڵێت سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردووە، بەڵام نەک دەستگیرنەکراوە بەڵکو خاوەن نوسینگەکە هەڕەشەی لە شاخەوان کردووە.

ئاسۆ کەمال، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، پاش ئەوەی پارەکەی داوە بە خاوەن نوسینگەکە، دواتر خاوەن نوسینگەکە پێی ڕاگەیاندووە، هیچ پارەیەکی ئەوانی لانییە و ئامادەنییە هیچ پارەیەکیان بداتەوە.

ئەو هاووڵاتیانە داوا دەکەن دادگا دادپەروەرانە مامەڵەبکات، خاوەن نوسینگەکە دەستگیربکرێت و ئەوان پارەکانیان وەربگرنەوە.

 

 

موفتی شەرعی داعش دەستگیر کرا
پێت موفتی شەرعی داعش دەستگیر کرا
٤٠٠ ملیارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم
دوات ٤٠٠ ملیارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم
پەیوەندیدار