٤٠٠ ملیارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم



 

حکومەتی عێراق نوسراوی خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی ھەرێمی کوردستانی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد، بڕیارە بە گەیشتنی پارەکەش خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار رابگەیەنرێت.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ،ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی ھەرێمی کوردستانی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە و داوایکردووە جێبەجێی بکات.

هاوکات وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان چاوەڕوانی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەن ،لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی لە داھاتی ناوخۆ لە بەردەستیانە، خشتەی مووچەی مانگی ئایار رادەگەینن و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەن.

 

نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو ١٠ ملیۆن دۆلاری ژمارەیەک هاووڵاتی خواردووە
پێت نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو ١٠ ملیۆن دۆلاری ژمارەیەک هاووڵاتی خواردووە
میری قەتەر سەردانی بەغدا دەکات
دوات میری قەتەر سەردانی بەغدا دەکات
پەیوەنیدر