میری قەتەر سەردانی بەغدا دەکات



سبەی پێنجشەممە، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی بەسەردانێک دەگاتە بەغدا کە لەمیانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای عێراق، ئەنجام دەدات.

 

وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی پێنجشەممە، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی بەسەردانێک دەگاتە بەغدا.

 

راشیگەیاندوو کە سەردانەکەی میری قەتەر بۆ بەغدا، رەھەندی سیاسی و ئابووری گرنگی ھەیە بۆ ھەردوو وڵات.

 

چاوەڕان دەکرێت میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی لەمیانی سەردانەکەی بۆ بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام بدات.

٤٠٠ ملیارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم
پێشت ٤٠٠ ملیارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم
ئێران، دوو مامۆستای ئاینی کوردی سزا دا
دواتر ئێران، دوو مامۆستای ئاینی کوردی سزا دا
ەیوەندیدار