بەهۆی کاریگەرییان لە سەروەختی ناڕەزایەتییەکانی دوای گیان لەدەستدانی خانمە کورد، ژینا ئەمینی و دەربڕینی ناڕەزایی و ڕەخنەگرتنیان لە دەسەڵاتداران، کۆماری ئیسلامی ئێران دوو مامۆستای ئاینی نیشتەجێی پاریزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە ١٢ ساڵ زیندانی سزا دا.
بەپێی هەواڵی پێگەی “نیشتمانی جوان” لە تێلیگرام، هەریەکە لە مامۆستا لوقمان ئەمینی و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی بە دوانزە ساڵ زیندانی و بێبەریکردن لە پیشەکەیان سزادران.
مامۆستا لوقمان ئەمینی ئیمامی مزگەوتی چهار یارانبی سنەیە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی ئیمامی مزگەوتی نانلێ یە لە سنە، کە لە سەروەختی نارەزایەتییەکانی شۆڕشی ژینادا دەستبەسەر کرابوون.
هەردوو مامۆستا، وێڕای سزادانیان بە ١٢ ساڵ زیدانی، لەکارەکانیشیان دوور دەخرێنەو و پاش تەواو کردنی ماوەی یاسایی سازکانیشیان بۆیان نیە بەرگی مەلایەتی بپۆشنەو و وتار بدەن.