هەولێر، 22 ژن بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیردەكرێن



وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی 22 ژن لە رۆژئاوای شارەكە ڕادەگەیەنێت كە تۆمەتبارن بە كاری لەشفرۆشی و فاڵچێتی.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لە بوونی چەند دیاردەیەكی نەشیاو دەكرا، هێزەكانمان ئاگاداركرانەوە و دەستمان بە لێكۆڵینەوە كرد”.

بە وتەی هۆگر عەزیز:”توانیمان ئەمڕۆ چەند ژنێك لە چەند شوێن و چەند شەقامێكی گشتی دەستگیربكەین كە كاری فاڵچێتیان دەكرد، لە پاڵ ئەویشدا كاری لەشفرۆشیان دەكرد”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت:”ژمارەی دەستگیركراوەكان 22 ژن بوون، تەمەنیان لە نێوان 15-55 ساڵاندا بووە، شەشیان خەڵكی سوریان، سیانیان خەڵكی شارەكانی دیكەی هەرێمن، یەكیان ئێرانییە، سیانیان خەڵكی موسڵن و نۆ كەسیشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن”.

هۆگر عەزیز ڕایگەیاندووە:”ئەوانەی دەستگیركراون، بە زۆری لەسەر شەقامە گشتییەكانی رێگەی مەخمور و لە بەشی رۆژئاوای هەولێر بوون، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە تا رێڕەوە یاساییەكەی خۆی وەربگرێت”.

شارباژێڕ؛ كەرنەڤاڵێكی پەروەردەیی دژ بە توندوتیژی ئەنجامدا
پێت شارباژێڕ؛ كەرنەڤاڵێكی پەروەردەیی دژ بە توندوتیژی ئەنجامدا
گەنجێكی عیراقی زێڕەكانی دایكی دەفرۆشێت و دەچێت بۆ قەتەر
دوات گەنجێكی عیراقی زێڕەكانی دایكی دەفرۆشێت و دەچێت بۆ قەتەر
پەیوەنیدر